10
سامسۆنگ 30, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ هەستەوەری کامێرای Bright Night ـی وەکو نیشانەیەکی بازرگانی تۆمارکرد

دەنگۆکان لەسەر نوێترین زنجیرەی گالەکسی S بە ناوی گالەکسی S11 خەریکە بەرەو چڕبوونەوە دەچن و زیاد دەکەن. ئاشکرابوو کە کۆمپانیای سامسۆنگ هەستەوەری کامێرای Bright Night ـی وەکو نیشانەیەکی بازرگانی تۆمارکرد

کۆمپانیای سامسۆنگ ناوی Bright Night ـی وەکو نیشانەیەکی بازرگانی لە ئۆفیسی خاوەندارێتی یەکێتی ئەوروپادا تۆمارکرد. بە پێی وردەکارییەکانی نیشانە بازرگانییەکە بێت، ئەو ناوە تایبەت بە هەستەوەرێکی نوێی کامێرا دەبێت کە کاری ڕووناککردنەوەی وێنەکان دەبێت لە دۆخە ڕووناکییە کەم و مامناوەندەکاندا، هەروەها پێدەچێت سامسۆنگ لە مۆبایل و تابلێتە نوێیەکانیدا ئەو هەستەوەرە بەکاربهێنێت.

سامسۆنگ لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و Note 10 ـدا تایبەتمەندی Bright Night ـی بۆ ڕووناککردنەوەی وێنەکان لە دۆخە ڕووناکییە کەم و مامناوەندەکاندا وەکو نەرمەکاڵایەک لە سیستەمەکانیاندا بەکار هێنابوو، بەڵام وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت تایبەتمەندییەکە بکات بە ڕەقەکاڵا و لەمەودوا لە ڕێگەی هەستەوەرێکەوە ئەو کارە باشتر ئەنجام بگەیەنێت.

هەر وەک دەزانیت، بۆ چەند جارێک ڕێندەرەکانی مۆبایلی گالەکسی S11 ـمان بینی، لە پشتەوە زیاتر لە 6 کامێرای قەبارە جیاواز بەدی دەکران، کە هەندێکیان بریتیبوون لە هەستەوەری بچکۆلانە. پێشبینی دەکرێت ڕوونی کامێرای سەرەکی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ 108 مێگاپێکسڵ ببێت و توانای نزیککردنەوەی 50 هێندەی هەبێت، هەروەها توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 8K هەبێت.

ڕەنگە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش گالەکسی S11 لە مانگی 2 ـی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت.

بۆچونی تۆ