مۆبایل و تابلێت 16, حوزه‌یران 2021

ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 5G بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵەوە نمایش کرد

لە کۆتاییدا ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵەوە نمایش کرد، ئەمڕۆ ئۆنەر مۆبایلی Honor 50 5G و Honor 50 Pro 5G لە چین نمایش کرد بە لە خۆ گرتنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵەوە، لە ڕۆژی 25 ئەم مانگەدا داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە لە چین دەست پێ دەکات

 

ئۆنەر 50 ڕوونمایەکی قەبارە 6.57 ئینجی و جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە خۆ دەگرێت، هەردووکیان چوار کامێرا لە دواوەیاندا لە خۆ دەگرن بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها جۆری پرۆ دوو کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت، بەڵام جۆری ئۆنەر 50 تەنها یەک کامێرای سێڵفی سەرەکی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکانیان بریتییە لە 120 هێرتز و چیپسێتی سناپدراگۆن 778G لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 100 وات، هەروەها جۆری ئاسایی پاترییەکی 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات

 

نرخی دەست پێکی مۆبایلی Honor 50 بریتی دەبێت لە 422 دۆلار لە چین و جۆری پرۆ بریتی دەبێت لە 578 دۆلار، هەروەها براندەکە جۆری SE لە زنجیرەکە بە نرخی دەست پێکی 375 دۆلار ڕاگەیاند

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ