شاومی 10, كانونی یه‌كه‌م 2019

مۆبایلی Redmi K30 بە ڕوونمای 120 هێرتز و Snapdragon 765G و کامێرای 64MP Sony IMX686 نمایشکرا


ڕێدمی، کە بڕاندێکە لە ژێر کۆمپانیای شاومییەوە، ئەمڕۆ بە فەرمی یەکەم مۆبایلی خۆیان بە پشتگیری لە ڕایەڵەی 5G بە ناوی Redmi K30 5G نمایشکرد. یەکەم مۆبایلە لەسەر ئاستی جیهان پڕۆسێسەری کواڵکۆم سناپدراگۆن 765G لەسەر بێت، و هەروەها یەکەم مۆبایلیشە بە هەستەوەری سۆنی IMX686 CMOS نمایش بکرێت.

لە ڕووی تایبەتمەندییەوە، Redmi K30 5G پڕۆسێسەری کواڵکۆم سناپدراگۆن 765G لەسەرە کە پێکهاتەی 7 نانۆمەتری تێدا بەکارهاتووە و پشتگیری لە مۆدێمی سناپدراگۆن X52 و سیستەمی RF دەکات. هەر بەهۆی ئەمانەشەوە وایکردووە ئەم مۆبایلە پشتگیری لە SA / NSA dual-mode بکات.

 

سەرباری ئەوەی کە Redmi K30 5G ڕوونمایەکی 6.67 ئینجی 120 هێرتزی LCD بە ڕوونی FHD+ 2400 x 1080 لەسەرە بە بوونی دووانە کامێرایەکی سێڵفی لە بەشی سەرەوەی. ڕوونماکە بە ڕێژەی 91% ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکەی گرتووە و پشتگیری لە دۆخی پارێزەری چاو وەشانی دووەمی دەکات.

لە ڕووی لاشەییەوە زۆر سەرەنج ڕاکێشە. مۆبایلەکە خاوەن لاشەیەکی شووشەیی 3D four-curvedـە و لە لاکانییەوە بە گۆڕێلا گلاش بەهێزکراوە. شایەنی باسە، کڕیاران بژاردەی ڕەنگەکانی شین و ئەرخەوانی و سور و سپییان لەبەردەمە بۆ کڕین.

لە ڕووی کامێراوە، ئەم مۆبایلە خاوەن هاوێنەیەکی سەرەکییە لە جۆری Sony 64-megapixel IMX686 CMOS، کە خاوەنی تایبەتمەندی نایابە. هەروەک هاوێنەیەکی 2 مێگاپێکسڵی لە جۆری Depth of Field هەیە، کە بەهۆیەوە کامێراکە دەتوانێت وێنە بە پاشبنەمای لێڵ Blur بگرێت. ئەمە سەرباری بوونی هاوێنەیەکی 8 مێگاپێکسڵی جۆری گۆشە فراوان بۆ چرکاندنی وێنەی گۆشە فراوانی نایاب. چوارەم هاوێنەی لە جۆری ماکڕۆیە و لەسەر جۆری 5Gـیەکەی 5 مێگاپێکسڵە و لە سەر جۆری 4Gـیەکەی 2 مێگاپێکسڵە. سێڵفی ئەم مۆبایلە دووانەیە بە شێوەیەک سەرەکییەکەی 20 مێگاپێکسڵە و ئەوەی تریان 2 مێگاپێکسڵە.

بۆ ئەوەی چێژ لە بەکارهێنانی ئەم مۆبایلە وەربگریت، ڕێدمی پاترییەکی 4500 ملی ئەمپێری تێدا بەکارهێناوە کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 30 واتی دەکات کە لە 30 خولەکدا پاترییەکەی دەگاتە ڕێژەی 61%.

ئەم مۆبایلە درەچەکانی USB Type-C و دەرچەی دەنگ Audio Jack 3.5mm و IR Blaster لە خۆی دەگرێت. هەروەک پەنجەمۆری ئەم مۆبایلە لە لاتەنیشتیەتی و لەسەر دوگمەی وزە جێگیرکراوە.

 

مۆبایلەکە بە ڕووکاری MIUI11 بەهێزکراوە کە لەسەر ئەندرۆید 10 بنچینەکراوە و چەندان تایبەتمەندی نوێ و ناوازە لە خۆی دەگرێت.

نرخی جۆری 5Gـیەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • جۆری 6GB + 64GB  بریتییە لە 284$
  • جۆری the 6GB + 128GB بریتییە لە 327$
  • جۆری 8GB + 128GB بریتییە لە 369$
  • جۆری 8GB + 256GB بریتییە لە 412$. لە مانگی 1ی 2020 بە فەرمی بەردەست دەبێت.

جۆری 4Gـیەکەی نرخەکانی بەم شێوەیەن:

  • نرخی  6GB + 64GB بریتییە لە 227$
  • نرخی 6GB + 128GB بریتییە لە 241$
  • نرخی 8GB + 128GB  بریتییە لە 270$
  • نرخی 8GB + 256GB بریتییە لە 312$
سەرچاوە XDA Developers
تاگەکان Redmi RedmiK30
بۆچونی تۆ