سامسۆنگ 11, ئاب 2021

بە فەرمی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Flip3 بە چوارچێوەی ئەلەمنیۆم و زیاترەوە نمایش کرا

 

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ بۆنەیەکی گەورەی ئەنجام دا و نوێترین بەرهەمەکانی تێدا نمایش کرد، مۆبایلی Galaxy Z Flip3 یەکێک بوو لەو مۆبایلانەی کە ئەمڕۆ نمایش کرا، دیزاینێکی نوێ لە خۆ دەگرێت و هەردوو ڕوونماکەی باشتر کراوە، هەروەها بڕوانامەی IPX8 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمای دووەمی قەبارەی 1.9 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 260×512 پێکسڵ کە ڕێگەت پێدەدات تەماشای ئاگانامەکان بکەیت بێ ئەوەی مۆبایلەکە بکەیتەوە

ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، لە دواوەیدا دوو کامێرا بە شێوازی ستوونی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای سەرەکی و 12 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای سێیەم یاخوود کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵە و لە چاڵێکدا لە بەشی پێشەوەی جێگیر کراوە، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 بەردەست دەبێت

بە ڕوونما پارێزی شووشەیی Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە، بەداخەوە دیسان خاڵی لاوازی ئەم مۆبایلە بریتییە لە پاترییەکەی، پاترییەکی قەبارە 3,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات دەکات

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 1,049 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 1,099 یۆرۆ

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ