مۆبایل و تابلێت
11, ئاب 2021
وەن پڵەس مۆبایلی چەماوەی نمایش نەکرد، تەنها داشکاندی نیوەی بۆ مۆبایلی وەن پڵەس 9 ئەنجامدا

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ کۆنگرەی Samsung Unpacked ـی ئەنجامدا بۆ نمایش کردنی نوێترین مۆبایلە چەماوەکان و کاتژمێری زیرەک و بیستۆکی بێتەل
کۆمپانیای وەن پڵەس لە تۆڕی ئینستاگرام کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە وەها دیار بوو مۆبایلێکی چەماوەی کۆمپانیاکە بێت و وەن پڵەس بەروار و کاتی هەمان کۆنگرەی سامسۆنگی دانا بۆ ئاشکرا کردنی سوپرایزەکەی، بەڵام بەداخەوە تەنها فێڵێکی چاو بوو😃
دەبێت چی بێت؟… داشکاندی %50 بۆ مۆبایلی وەن پڵەس 9 ئەنجام دراوە لە لایەن کۆمپانیاوە، ڤیدیۆکەش دوو مۆبایلی وەن پڵەس 9 ـیە وەک ئاماژەیەک بەوەی مۆبایلێک بکڕە و مۆبایلێک بە دیاری بە هەمان نرخی پێشووتر، یاخوود بە نرخەکەی پێشووتر ئێستا دوو مۆبایل بەدەست بهێنە، ئایا ئەمە لە Galaxy Z Fold3 دەکات؟..
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.