مۆبایل و تابلێت
22, حوزهیران 2022
ڕیەلمی مۆبایلێکی نوێی بە نرخی 100 دۆلار نمایش کرد
ڕیەلمی ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی Realme Narzo بە ناوی Realme Narzo 50i Prime نمایش کرد، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت
چیپسێتی Unisoc T612 قەبارە 12 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر لەسەر جێگیر کراوە، دەرچەی Micro USB بۆ بارگاوی کەرەوەی 10 وات لە خۆ دەگرێت
بەشی پشتەوەی یەک کامێرا بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و بەشی پێشەوە (سێڵفی) یەک کامێرا بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، مۆبایلەکە بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 32 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بریتییە لە 99.99 دۆلار و بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 109.99 دۆلار، بەهەمان نرخ و تایبەتمەندی بەردەست دەبێت بۆ جۆری جیهانی لە ژێر ناوی Realme C30 بەڵام بە ڕامی 3 گێگابایت، واتە بژاردەی ڕامی 4 گێگابایت بەردەست نابێت .
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.