10
ئای ئۆ ئێس 19, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ ناوی ئەپی WWDC ـی گۆڕی بۆ Apple Developer و ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکرد

لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیای ئەپڵ ناوی ئەپی WWDC ـی گۆڕی بۆ Apple Developer و ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکرد.

هەموو ساڵێک، ئەپڵ ڤیدیۆ و هەواڵ و ڕێنماییەکانی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC) لە نێو ئەپێکی تایبەت بە ناوی WWDC ـدا بڵاو دەکردەوە. کۆمپانیاکە وەشانی 8.0 ـی لە ئەپەکە لە کۆگای App Store ـدا بەردەستکرد و تێیدا ژمارەیەک چاکسازی و گۆڕانکاری ئەنجام داوە، گرنگترین گۆڕانکاریش، بریتییە لە گۆڕینی ناوی ئەپەکە بۆ Apple Developer.

ئێستا ئەپەکە خاوەن هەریەکە لە تابەکانی Discover و Videos و WWDC و Account ـە، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە و هەواڵەکان و پەخشە ڕاستەوخۆیەکانی تایبەت بە کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC) بەردەوامی دەبێت لە داهاتوودا. هەروەها ئێستا لە نێو ئەپەکەدا دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بەژداری لە گۆڕینی هەژماری Apple iD بۆ جۆری تایبەتی گەشەپێدەران بکرێت. هاوکات ئێستا پشتگیری لە دۆخی تاریک (Dark Mode) ـیش دەکات.

دەتوانیت کرتە لە دوگمەکەی خوارەوە بکەیت بۆ داگرتن/نوێکردنەوەی ئەپەکە بۆ iOS.

  • Apple Developer
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ