ڕێدمی 27, تشرینی یەکەم 2022

بە فەرمی مۆبایلی Redmi Note 12 بە چیپسێتی SD4 Gen 1 نمایش کرا

 

لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرەی پرۆ لە زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 12 و لاپتۆپێک لە لایەن شاومییەوە، شاومی جۆری ئاسایی لە زنجیرەکە بە ناوی Redmi Note 12 نمایش کرد.

 

ڕێدمی نۆوت 12 ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED درووستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگ بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت.

 

بەهێز کراوە بە چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 1 و جۆری بیرگەی UFS 2.2 و جۆری ڕامی LPDDR4X ـە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە.

بڕوانامەی IP53 بۆ دژە پرژەی ئاوی هەیە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ ناوخۆی چین بەم شێوەیە دەبێت:

 

4GB + 128GB – ¥1,199 ($166)

6GB + 128GB – ¥1,299 ($179)

8GB + 128GB – ¥1,499 ($207)

8GB + 256GB – ¥1,699 ($235)

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ