ئۆنەر
28, ئازار 2023
بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Honor Play 7T نمایش کرا

ئەمڕۆ ئۆنەر دوو مۆبایلی ئاست ناوەندی نمایش کرد. مۆبایلی Honor Play 7T و Honor Play 7T Pro بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 6020 و ڕوونمای 90 هێرتز و کامێرای 50 مێگاپێکسڵی.
مۆبایلی Honor Play 7T ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و بە نۆچێکەوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە، لە خۆ دەگرێت. جۆری پرۆ قەبارەی ڕوونماکەی 6.7 ئینجە لە جۆری LTPS LCD ـە بە ڕوونی +FHD و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵ. هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵییان ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە.
جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی 22.5 وات و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 40 وات لە خۆ دەگرێت. هەروەها هەردوو مۆبایلەکە پەنجەمۆری لاتەنیشت و دەرچەی جاک لە خۆ دەگرن.
نرخەکان:
جۆری ئاسایی:
8+128= 160$
8+256= 189$
جۆری پرۆ:
8+128= 218$
8+256= 247$
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.