10
مۆبایل و تابلێت 3, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Realme 7 بە باشتر کردنی کامێرا و بارگاوی کەرەوەی بەهێزتر و پاتری گەورەتر نمایش کرا

:Realme 7 Pro

 هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 720Gـیە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و بە 34 خوولەک بە تەواوەتی بارگاوی دەبێتەوە

جیاواز لە Realme 6 Pro کە خاوەنی 6 کامێرا بوو کە 2 دانەیان سێڵفی و 4 دانەیان لە دواوەیدا بوو، Realme 7 Pro خاوەن 5 کامێرایە و 1 کامێرای سێڵفی هەیە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە کاتێکدا Realme 6 Pro کامێرای سەرەکی سێڵفی 16 مێگاپێکسڵ بوو

وە لە دواوەیدا خاوەنی 4 کامێرایە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

هاوشێوەی Realme 6 پرۆ پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکات و بڵندگۆی لە جۆری Stereoـیە و خاوەن دەرچەی جاک و دژە پرژەی ئاوە و بە نرخی 270 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 300 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

:Realme 7

یەکەمین مۆبایل بە جیهاندا کە هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G95 بێت Realme 7ـە جیاواز لە Realme 6 کە هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G90T بوو و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 120 هێرتز

پاتری Realme 6 قەبارەکەی 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێر بوو و قەبارەی پاتری Realme 7 زیاد کراوە بۆ 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێر و هاوشێوەی Realme 6 پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 30 واتی دەکات

هاوشێوەی Realme 7 Pro خاوەن هەستەوەری سەرەکی کامێرای دواوەی 64 مێگاپێکسڵییە و خاوەن کامێرایەکی سێڵفی 16 مێگاپێکسڵییە و لە دواوەیدا کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی تایبەتە بە گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 205 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 230 دۆلار

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Relame
بۆچونی تۆ