ئێکس بۆکس
1, تەممووز 2023
کۆمپانیای Sega دەڵێت کۆمپانیاکەمان بۆ فرۆشتن نییە

بە پێی وتەی Shuji Utsumi بەرپرسی سەرەکی کارگێڕی کۆمپانیای Sega بۆ ماڵپەڕی بلوومبێرگ، کۆمپانیاکە لە ئێستادا بۆ فرۆشتن نییە و دەنگۆی کڕینی لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە ڕەت دەکاتەوە.
بەڕێز Shuji Utsumi نەیشاردەوە کە پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەیە، بەڵام کاتێک لە لایەن بلوومبێرگەوە پرسیاری کڕینی کۆمپانیاکەیانی لێکرا لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە، بە “نەخێر، نەخێر لە ئێستادا” وەڵامی دایەوە.
جەنگی یاسایی FTC بۆ ڕاوەستاندنی مایکرۆسۆفت لە کڕینی Activision blizzard ئەم باس و خواسەی ئاشکرا کرد. ئاشکرای کرد کە Phil Spencer سەرۆکی ئێکس بۆکس ئەم هەوڵەی داوە. بەڵام وا دیارە وەڵامەکەی Sega دەنگۆی قۆرخکردنی بازاڕ و کۆمپانیاکانی دیکە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە ڕەت دەکاتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.