ئۆنەر
5, تەممووز 2023
بە فەرمی مۆبایلی Honor X50 بە چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 1 و زیاترەوە نمایش کرا

ئۆنەر نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی خۆی لە چین بە ناوی نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 و ڕووناکی تاوەکو 1,200 نیت هێرتز لە خۆ دەگرێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵیش بۆ قووڵی، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارە 5,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات خاوەندارێتی دەکات و نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 193 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 220 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 248 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 275 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.