هەواڵ 9, نیسان 2020

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئیمۆجییە نوێیەکان لە هەموو کات درەنگتر بۆ ئامێرەکان بەردەست دەبن

درەنگانێکی دوێنێ شەو هاوپەیمانێتی Unicode ڕایگەیاند کە بەردەستکردنی وەشانی Emoji 14.0 ـی تایبەت بە ئیمۆجییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەکی درێژ دوا دەخات.

هاوپەیمانێتییەکە بۆ ماوەی 6 مانگ بەردەستکردنی وەشانی 14.0 ـی ئیمۆجییەکانی دواخست، لە کاتێکدا دەبووایە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021 ـدا بەردەست بکرابایە، بەڵام بەردەستکردنی دەکەوێتە کۆتاییەکانی ساڵی 2022. تاوەکو ئێستا ئیمۆجییە نوێیەکانی وەشانی 14.0 ئاشکرا نەکراون، ڕاگەیاندنی ئەمەش تاوەکو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دواخراوە.

ئەمە مانای ئەوە نییە کە بۆ ئەمساڵ ژمارەیەک ئیمۆجی نوێ بۆ وەشانە نوێیەکانی iOS و Android و سیستەمەکانی دیکە بەردەست ناکرێت، بەڵکو پێشتر وەشانی 13.0 ـی ئیمۆجییەکان بەردەست کرابوو و وا بڕیارە کۆمپانیاکان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ سیستەمەکانیانی زیاد بکەن.

ئیمۆجییە نوێیەکانی وەشانی 13.0 پێکدێن لە 117 دانە و گرنگترینیان بریتین لە دەستی ئیتاڵی (شێوازێکی تایبەت بە ئیتاڵیا)، نینجا، هێما و ئاڵای ڕەگەز گۆڕاوەکان، بەشە جیاوازەکانی پێکهاتەی لاشە، دەموچاوی پێکەنیناوی بە فرمێسکەوە، ڕووخسار گۆڕدراو، ئاژەڵ و خواردنی نوێ، دایەنی منداڵ لە باوەش کراو. لێرەوە سەرجەم ئیمۆجییە نوێیەکانی وەشانی 13.0 ببینە.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ