تێکنۆ
1, ئاب 2023
بەفەرمی مۆبایلی Tecno Pova 5 Pro نمایش کرا

بەفەرمی تێکنۆ مۆبایلی Tecno Pova 5 Pro وەکو وەشانێکی باشترکراوی مۆبایلی Tecno Pova 5 نمایش کرد.
چیپسێتی Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و تاکو ئێستا تێکنۆ تایبەتمەندی کامێراکانی دیکەی ئاشکرا نەکردووە.

بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایتی لێ بەردەست دەخرێت. ڕوونماکەی قەبارەی 6.79 ئینجە بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. خاوەندارێتی پاترییەکی 5,000 مللی / ئەمپێر کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 68 وات لە خۆ دەگرێت. نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 195 دۆلار.
نوێکرایەوە لە بەرواری (١-٨-٢٠٢٣) – نرخ زیادکرا
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.