رەقەکاڵا
24, ئاب 2023
کۆاڵکۆم زنجیرە چیپسێتی Snapdragon G بۆ کۆنسوڵە دەستییەکان نمایش کرد

ڕۆژی ڕابردوو کواڵکۆم سێ چیپسێتی نوێی بۆ کۆنسوڵە دەستییەکان (Handheld Console) نمایش کرد.
چیپسێتی Snapdragon G1 Gen 1 تایبەتە بەو کۆنسوڵانەی کە پانکەی سارد کەرەوەبان نییە، کواڵکۆم دەڵێت چیپسێتەکە بەرگەی 10 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت. لە ڕووی CPU هەشت ناووکی جۆری Kyro لە خۆدەگرێت لەگەڵ گرافیکی Adreno A11. پشتگیری لە ڕوونی ڕوونمای 720p بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز دەکات، هەروەها پشتگیری لە Bluetooth 5 و Wi-fi 5 دەکات.
چیپسێتی Snapdragon G2 Gen 1 هەمان هەشت ناووکی جۆری Kyro لە خۆ دەگرێت بەڵام گرافیکی بەهێزترە کە Adreno A21. پشتگیری لە 5G و Wi-fi 6/6E دەکات. توانای کارپێکردنی ڕوونی ڕوونمای +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز هەیە.

چیپسێتی Snapdragon G3x Gen 2 توانای کارپێکردنی یارییەکانی کۆمپیوتەری دەبێت، هەروەها لە ڕووی CPU بەڕێژەی %30 و لە ڕووی GPU دوو هێندە خێراترە لە نەوەی پێشووتری. پشتگیری لە Ray tracing و Wi-fi 7 5G دەکات. هەروەها پشتگیری لە ڕوونی ڕوونمای +FHD بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز دەکات.
هەر یەکە لە کۆمپانیای AyaNeo, Huaqin, Inventec, Thundercomm ڕایانگەیاند کە بەرهەمی نوێییان دەبێت بەم چیپسێتانە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.