سیستەمی وەگەرخەر
3, ئەیلوول 2023
مایکرۆسۆفت دوای 30 ساڵ کۆتایی بە ئەپی WordPad دەهێنێت

مایکرۆسۆفت چیدیکە لە پلانیدا نییە ئەپی WordPad نوێ بکاتەوە و پلانی وایە لە نوێکردنەوەکانی داهاتووی ویندۆزدا بە تەواوەتی بیسڕێتەوە و کۆتایی پێ بهێنێت.
کۆمپانیا زەبەلاحەکە پێشنیاری بەکارهێنانی Microsoft Word لەجیاتی ئەم ئەپە دەکات و بەڵێنی نوێکاری و نوێگەری دەدات لەو ئەپەدا.
ئەپی WordPad لە دوایین نوێکردنەوە.
مایکرۆسۆفت WordPad لەگەڵ ویندۆز 95 بەردەست بوو و پێشووتر ئەپێکی زۆر بەسوود بوو بەڵام لە ویندۆز 8 ـەوە نوێ نەکراوەتەوە و ڕێژەی بەکارهێنانی زۆر زۆر کەمی کردووە.
مایکرۆسۆفت وادەیەکی تەواو دیاری کراوی دیاری نەکردووە بۆ سڕینەوەی ئەپەکە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ویندۆز 12 بێت لە ساڵی داهاتوودا.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.