ئەپڵ
13, ئەیلوول 2023
ئەپڵ دەرچەی کەیسی بارگاوی کردنەوەی AirPods Proی گۆڕی بۆ USB-C

کەمێک نامۆ دەبوو ئەگەر ئەپڵ دەرچەی زنجیرەی ئایفۆن 15ی کردبایە بە USB-C و دەرچەی کەیسی بارگاوی کردنەوەی بیستۆکی بێتەلی AirPods Pro ـیش هێشتا Lightning بوایە. بۆیە ئەپڵ وەشانێکی نوێی بیستۆکی بێتەلی AirPods Proی بڵاو کردەوە کە کەیسەکەی دەرچەی USB-C ـیە و بەو جۆرە کەیبڵە بارگاوی دەبێتەوە.
بۆیە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 دەتوانن لە ڕێگەی هەمان کەیبڵەوە مۆبایلەکانیان و بیستۆکەکەشیان بارگاوی بکەنەوە.

نرخی بیستۆکی بێتەلی Apple AirPods Pro 2 بە دەرچەی USB-C ـیەوە بریتییە لە 249 دۆلار و لە 22ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.