ئەپڵ 13, ئەیلوول 2023

هەردوو مۆدێلی ئایفۆن 15 پرۆ پشتگیری لە Wi-Fi 6E دەکەن


هەردوو مۆدێلی ئایفۆن 15 پرۆ دەبنە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵ کە پشتگیری لە نەوەی نوێی Wi-Fi دەکەن، کە Wi-Fi 6E. لە کاتێکدا هەردوو مۆدێلەکەی دیکە پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکەن.
بۆ پەیوەست بوون بە Wi-Fi 6E پێویستە ڕاوتەرەکەت پشتگیری لە Wi-Fi 6E بکات، کە لە ئێستادا تەنها ژمارەیەکی کەم لەو جۆرە ڕاوتەرانە لە بازاڕەکان بەردەستە.
ئەپڵ لە ساڵی 2022ـەوە دەستی کردووە بە زیاد کردنی Wi-Fi 6E ئامێرەکانی، لە نوێترین مۆدێلەکانی ئایپاد پرۆ و ماکبۆک پرۆی 14 و 16 ئینجی و ماک مینی و ماک ستۆدیۆ و ماک پرۆ بەردەستە.

سەرچاوە Mac Rumors
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ