ڕیەلمی
14, ئازار 2023
بە فەرمی مۆبایلی Realme C33 2023 نمایش کرا

ڕیەلمی نوێترین مۆبایلی بۆ زنجیرە مۆبایلی Realme C زیاد کرد بە ناوی Realme C33 2023. تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بریتین لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD کە نۆچێکی شێوە دڵۆپی لە خۆ دەگرێت و کامێرایەکی سێڵفی 5 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Unisoc Tiger T612 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 10 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 121 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 127 دۆلار
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.