مۆتۆڕۆلا 10, تشرینی یەکەم 2023

مۆبایلی چەماوەی Motorola Razr 2023 نمایش کرا

 

مۆتۆڕۆڵا بە نمایش کردنی مۆبایلی Motorola Razr Plus لە مانگی 6ی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی باش هاتە نێو بازاڕی مۆبایلە چەماوەکان. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلێکی چەماوەی نوێی بە ناوی Motorola Razr 2023 و بە نرخی دەستپێکی 699 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نمایش کرد.

ڕوونمای سەرەکی قەبارەی 6.9 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2640×1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز، هەروەها پارێزراوە بە Gorilla Glass Victus. ڕوونمای دووەمی قەبارەی 1.5 ئینجە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 368×194 پێکسڵ. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیشی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ هەیە، لەگەڵ سێڵفییەکی 32 مێگاپێکسڵی.

بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 بەهێز کراوە. پاترییەکی قەبارە 4,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 30 واتی وایەر و 5 واتی بێتەل هەیە و بڕوانامەی IP52ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە.

مۆتۆڕۆڵا بەڵێنی داوە 3 نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە بۆ مۆبایلەکە بەردەست بکات.

تاگەکان Motorola مۆتۆڕۆڵا
بۆچونی تۆ