پزیشک و سەلامەتی 26, شوبات 2020

فەیسبووک سەرجەم ڕێکلامە چەواشەکارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆڕەکەیدا قەدەغە دەکات

بەداخەوە، زۆرینەی پەڕە جیهانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان کردووە بە فرۆشتنی کەلوپەلی نادرووست و بێ بنەما بە پاساوی پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمە بێجگە لە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە نێو خەڵکیدا. فەیسبووک هەنگاوێکی نوێی نا بۆ بنەبڕکردنی ئەم کارە نابەجێیە.

کۆمپانیای فەیسبووک بە پێگەی The Verge ـی ڕاگەیاندووە کە سەرجەم ڕێکلامەکانی تایبەت بە فرۆشتنی ئەو کاڵایانە لە تۆڕەکەیدا قەدەغە دەکات کە پەیوەندیدارن بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و گرەنتیدان بە پاراستنیان لە ڤایرۆسەکە. بۆ نموونە؛ ڕێکلامی دەمامک بە پاساوی گرەنتیدانی 100% بۆ تووش نەبوون بە ڤایرۆسەکە چیدیکە ڕێگەپێدراو نییە لە تۆڕەکەدا.

ئەمەش لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک دێت کاتێک کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە زانیارییە نادرووستەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرامدا دەسڕنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەم بڕیارە، ڕێکلامەکان دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە نوێیەی فەیسبووک سەرجەم ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەوە کە ڕێکلامیان بۆ دەکرێت و گرەنتی تووش نەبوون بە ڤایرۆسەکە بە کڕیار دەکەن.

فەیسبووک دەڵێت بەم شێوازە یارمەتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەدەن بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها کۆمپانیاکە بڕیاریدا ژمارەیەک کۆنگرەکانی لە ئەمساڵدا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ