پلەیستەیشن 11, تشرینی یەکەم 2023

سۆنی ستریم کردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 5 لەسەر پلەیستەیشن 5 بەردەست دەکات

 

سۆنی بە فەرمی ڕایگەیاند لە هەر سێ وڵاتی ژاپۆن، ئەمریکای باکوور، ئەورووپا کارپێکردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 5 بە شێوەی هەوری (Cloud) (واتە پێویست ناکات یارییەکە بە تەواوەتی داببەزێنیت، بەڵکو بەهۆی ئینتەرنێتێکی خێراوە کاری پێ دەکەیت) بۆ پلەیستەیشن 5 بەردەست دەخات. ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ بەشدار بووانی خزمەتگوزاری PlayStation Plus Premium بەردەست دەبێت.

لە بەرواری 17ی ئەم مانگە لە ژاپۆن و لە 23ی مانگ لە ئەورووپا و لە 30 مانگ لە ئەمریکای باکوور بەردەست دەبێت. لە سەرەتادا تەنها دەتوانیت هەندێک یاری وەکو Resident Evil 4, Genshin Impact, Fortnite,Hogwarts Legacy, The Witcher 3: Wild Hunt کار پێ بکەیت، بەڵام سۆنی بەڵێن دەدات لە داهاتوودا سەدان یاری بەردەست بخات بۆ خزمەتگوزارییەکە.

هەروەها دەتوانیت بە چەند ڕوونییەکی جیاواز کە 4K و 1440 پێکسڵ و 1080 پێکسڵ و 720 پێکسڵە کار بە یارییەکان بکەیت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ