ئەپڵ
17, تشرینی یەکەم 2023
ئەپڵ هەرزانترین پێنووسی زیرەکی خۆی بە نرخی 79 دۆلار نمایش کرد

ئەپڵ هەرزانترین وەشانی لە پێنووسە زیرەکەکانی خۆی بە نرخی 79 دۆلار نمایش کرد. کە بە دەرچەی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە و لە لاتەنیشت جێگای بارگاوی کردنەوەی بۆ کراوە. بە شێوەی موگناتیسی دەلکێت بە ئایپادە پشتگیری لێکراوەکان و تەنانەت پشتگیری لە ئایپاد 10 ـیش دەکات.
بێگومان نرخی هەرزانتر مانای لەدەستدانی چەند تایبەتمەندییەکە، وەکو pressure sensitivity (لە کاتێکدا هێزت دەخستە سەر پێنووسەکە، جیاوازی بەدی دەکرێت لە نێوان تۆخی و کاڵی نووسین) و تایبەتمەندی پەیوەست بوون و بارگاوی کردنەوەی لە ڕێگەی بێتەل و تایبەتمەندی دووجار دەستلێدان بۆ گۆڕین لە نێوان ئامرازەکان.
نەوەی یەکەمی پێنووسی زیرەکی ئەپڵ بە دەرچەی Lightning بارگاوی دەبویەوە، نەوەی دووەمی بە شێوەی بێتەل بەڵام پشتگیری لە ئایپاد 10 نەدەکرد، بەڵام پێنووسە نوێیەکە بە دەرچەی USB-C بارگاوی دەبێتەوە و پشتگیری لە ئایپاد 10 ـیش دەکات.

جیا لەوە کە پشتیگری لە ئایپاد 10 دەکات، پشتگیری لە ئایپاد پرۆی 12.9 ئینجی نەوەی 3 و 4 و 5 و 6 و ئایپاد پرۆی 11 ئینجی نەوەی 1 و 2 و 3 و 4 و ئایپاد مینی نەوەی 6 و ئایپاد ئێیەری نەوەی 4 و 5 دەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.