وەن پڵەس
7, شوبات 2023
بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Ace 2 نمایش کرا

وەن پڵەس ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی خۆی لە چین بە ناوی OnePlus Ace 2 نمایش کرد، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و کۆتا ڕووناکی دەگاتە 1,450 نیت.
چیپسێتی +Snapdragon 8 Gen 1 لە خۆ دەگرێت و سیستەمێکی ساردکەرەوەی نایاب لە خۆ دەگرێت کە وەن پڵەس دوو ساڵ سەرقاڵی پەرەپێدانی بووە، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX890 بە پشتگیری کردنی OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 412 دۆلار، هەروەها بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بە 515 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.