ژیری دەستکرد AI 17, تەممووز 2025

گەڕانی گووگڵ مۆدێلی Gemini 2.5 Pro و تایبەتمەندی Deep Research بۆ بەردەست دەکرێت

گووگڵ لە مانگی 5 و لە کۆنگرەی I/O ڕایگەیاند دەستی کردووە بە بەردەست کردنی زیرەکی دەستکرد بۆ بەشی گەڕان، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ دەرەوەی ئەمریکا ئەم تایبەتمەندییەی بەردەست نەکردووە. ئێستا بۆ دۆخی زیرەکی دەستکرد لە بەشی گەڕاندا مۆدێلی زیرەکی دەستکردی Gemini 2.5 Proی زیاد کردووە کە بەهێزترین مۆدێلی زیرەکی دەستکردی گووگڵە، هەروەها تایبەتمەندی گەڕانی قووڵی زیاد کردووە هاوشێوەی چاتبۆتەکەی. ئەم تایبەتمەندییە لەم هەفتەیەوە بۆ بەشداربووانی Google AI Pro و AI Ultra لە ئەمریکا بەردەست دەبێت.

گووگڵ ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە و تایبەتمەندی گەڕانی قووڵ پیشان دەدات کە چۆن بە ورد و درشتی وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە.

بۆچونی تۆ