کواڵکۆم 17, تشرینی دووەم 2023

چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان نمایش کرا

کواڵکۆم نوێترین نەوەی لە زنجیرەی 7ی سناپدراگۆن کە تایبەتە بە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان بە ناوی Snapdragon 7 Gen 3 نمایش کرد. وەک لە ناوەکەیدا دیارە، ئەم چیپسێتە وەشانی باشتر کراوی SD 7+ Gen 2 و SD 7s Gen 2 ـە. قەبارەی 4 نانۆمەترییە و ناووکی سەرەکی خێرایی 2.63 گێگاهێرتزە، لەگەڵ 3 ناووکی دیکە بە خێراییی 2.4 گێگاهێرتز و 4 ناووک بە خێراییی 1.8 گێگاهێرتز.

کواڵکۆم بەراوردی ئەم چیپسێتەی بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 کردووە، %15 لە ڕووی CPU و %50 لە ڕووی GPU خێراترە، هەروەها %20 کەمتر وزە بەکار دەبات.

چیپسێتەکە پشتگیری لە ڕوونمای 4K بە تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز و +FHD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 168 هێرتز دەکات. هەروەها پشتیگری لە کامێرای 200 مێگاپێکسڵیش دەکات. مۆدێمی Snapdragon X63 5G لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.3 دەکات. پێشبینی دەکرێت یەکەمین مۆبایل بەم چیپسێتەوە لەم مانگەدا لە لایەن ئۆنەر یان ڤیڤۆ نمایش بکرێت.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ