ئەیسووس
9, کانوونی دووەم 2024
ئەیسوس هەردوو لاپتۆپی ASUS ROG Zephyrus G14 و G16 نوێ کردەوە
بەهۆی دابین نەکردنی GPU پێویست لەلایەن Nvidia، ئەیسووس لاپتۆپەکانی ASUS ROG Zephyrus G14 و G16 تەنها بە پرۆسێسەرەکانی ئینتێل نوێ کردەوە کە لە کۆنگرەی CES 2024 نمایشی کردن. لاپتۆپەکان بەروارد بە نەوەی پێشووتر کێش و ئەستووریان کەم کراوەتەوە.
قەبارە بچوکەکەی ڕوونمایەکی بە ڕوونی 3K و لە جۆری OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزی هەیە و قەبارە گەورەکەی ڕوونی ڕوونماکەی 2.5K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە. هەردوو جۆرەکە ڕوونماکانی بڕوانامەی VESA DisplayHDR True Black 500ــیان هەیە، پشتگیری لە Nividia G-Sync و خێرایی وەڵامدانەوەیان 0.2ms.
بە پێی قەبارەی لاپتۆپەکان بژاردەی ڕەقەکاڵا (Hardware) گۆڕانکاری بەسەردا دێت، قەبارە بچووکەکەی بە پرۆسێسەرەکانی AMD Ryzen 8000 بەردەست دەبن، هەروەها تاکو گرافیک کاردی RTX 4070. قەبارە 16 ئینجییەکەش، بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی چواردەیەم و تاکو گرافیک کاردی RTYX 4090 بەردەست دەبێت. هەردوو لاپتۆپەکە بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت لە جۆری DR5X بەردەست دەبن. هەروەها جۆری G14 پاترییەکەی بچووکترە کە 73ّWhr (جۆری G16 قەبارەی پاترییەکەی 90Whr). لە ساتەوەختێکی مانگی داهاتوو بەردەست دەبن، بەڵام تاکو ئێستا نرخییان ئاشکرا نەکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.