ڕێدمی
18, کانوونی یەکەم 2023
شاومی کاتی بەردەست بوونی وەشانی HyperOSی بۆ یەکەمین کۆمەڵە مۆبایل لە دەرەوەی چین ئاشکرا کرد

شاومی لە مانگی 10ی ئەمساڵدا ڕووکاری نوێی HyperOSی ڕاگەیاند، لەو کاتەوە وەشانەکە بۆ چەندین مۆبایل لە ناوخۆی چین بەردەست کراوە. ئێستا شاومی کاتی بەردەست بوونی وەشانەکەی بۆ دەرەوەی چین واتە بۆ جۆری جیهانی چەند مۆبایلێک بڵاو کردەوە. ڕووکاری HyperOS لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتووەوە بەردەست دەبێت بۆ دەرەوەی چین و لەو چارەکەدا بۆ ئەم مۆبایلانە بەردەست دەبێت:

Xiaomi 13 and 13 Pro
Xiaomi 13 Ultra
Xiaomi 13T and 13T Pro
Redmi Note 12/12S
Xiaomi Pad 6
چی دەربارەی پۆکۆ؟ هەژماری پۆکۆی جیهانیش لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند کە وەشانی HyperOS لە سەرەتادا بۆ مۆبایلی Poco F5 بەردەست دەبێت.
مۆبایلەکانی دیکەی شاومی، ڕێدمی، پۆکۆ دەبێت چاوەڕوان بن لە چارەکەکانی دواتری ساڵی داهاتوو وەشانەکەیان بۆ بەردەست بکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.