ئۆپۆ
10, تەممووز 2023
بە فەرمی مۆبایلی Oppo A78 4G بە چیپسێتی سناپدراگۆن 680 و بارگاوی کەرەوەی 67 وات نمایش کرا

ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی خۆی لە وڵاتی ئەندەنووسیا بە ناوی Oppo A78 4G نمایش کرد. چەند جیاوازییەکی لەگەڵ جۆری 5G هەیە کە بریتین لە ڕوونمایەکی بچووکتری 6.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕوونی +FHD و هەبوونی چاڵی ڕوونما، هەروەها جێگیر کردنی چیپسێتی سناپدراگۆن 680 و بارگاوی کەرەوەی خێراتری 67 وات.

تایبەتمەندییەکانی دیکەی هاوشێوەی جۆری 5G ـن وەک کامێرای سەرەکی دواوە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ سێڵفییەکی 8 مێگاپێکسڵی.

هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 236 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.