ئەپڵ 24, ئازار 2020

ئەپڵ لە مانگی داهاتووەوە کۆگای App Store بۆ 20 وڵاتی دیکە زیاد دەکات، لە ناویدا عێراق بوونی هەیە

کۆمپانیای ئەپڵ لە پەڕەی گەشەپێدانی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە لە مانگی داهاتووەوە کۆگای App Store بۆ 20 وڵاتی دیکە زیاد دەکات، عێراقیش یەکێکە لەو 20 وڵاتە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 10 ـی مانگی داهاتوو (4) ـەوە کۆگای App Store بۆ 20 وڵاتی دیکە زیاد دەکات، بەمەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە کۆگاکەی تێدا بەردەست دەبێت، دەبێتە 155 وڵات. هاوکات ئەپڵ داوای لە گەشەپێدەران کردووە تاوەکو ڕەزامەندی مەرجە نوێیەکانی کۆگاکە بن بۆ ئەوەی ئەپەکانیان لە App Store ـی ئەو 20 وڵاتە نوێیەدا بەردەست بکەن.

ئەمانە لیستی 20 وڵاتە نوێیەکەن کە کۆگای App Store ـیان بۆ زیاد دەکرێت:

  • عێراق.
  • ئەفغانستان.
  • گابۆن.
  • ئیفۆری کۆست.
  • جۆرجیا.
  • ماڵدیڤ.
  • سربیا.
  • بۆسنە و هەرسک.
  • کامیرۆن.
  • کۆسۆڤۆ.
  • لیبیا.
  • مۆنتینێگرۆ.
  • مەغریب.
  • مۆزەمبیق.
  • میانمار.
  • ناورۆ.
  • ڕواندا.
  • تۆنگا.
  • زامبیا.
  • ڤانواتا.

ئەمە هەواڵێکی خۆشە کە لەمەودوا ناوچەکەمان خاوەن App Store ـی تایبەت بە خۆی دەبێت، بەمەش چیدیکە بێبەش نابین لە کڕینەکان و گەشەپێدەران دەتوانن ئەپەکانیان بە تایبەت لە App Store ـی عێراقدا بەردەست بکەن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ