سامسۆنگ 21, کانوونی یەکەم 2023

تەواوی تایبەتمەندی و وێنە و کاتی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 دزەی پێکرا

پێش نمایش کردنی فەرمی، تەواوی زانیارییەکان لەبارەی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 دزەیان پێکرا. بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە بێت سامسۆنگ لە ڕۆژی 18ی مانگی داهاتوو کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆنگرە دەبەستێت بۆ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24.

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە، گالەکسی ئێس 24 ئەڵترا قەبارەی ڕوونماکەی 6.8 ئینجە و لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +QHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,600 نیت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 200 مێگاپیکسڵ دەبێت و توانای دەبێت بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات. کامێرای تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت کە توانای 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و هەتاوەکو 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە.

قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر دەبێت و چوارچێوەی تیتانیۆم دەبێت. لەگەڵ بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و پێنووسی S-Penی تێدا جێگیر کراوە.

گالەکسی ئێس 24 پڵەس قەبارەی ڕوونماکەی 6.7 ئینجە و لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +QHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,600 نیت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ دەبێت و توانای دەبێت بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات. کامێرای تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت کە توانای 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و هەتاوەکو 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە.

قەبارەی پاترییەکەی 4,900 مللی ئەمپێر/کاتژمێر دەبێت و چوارچێوەی ئەلەمنیۆم دەبێت. لەگەڵ بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ.

گالەکسی ئێس 24 قەبارەی ڕوونماکەی 6.2 ئینجە و لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +QHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,600 نیت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ دەبێت و توانای دەبێت بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات. کامێرای تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت کە توانای 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و هەتاوەکو 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە.

قەبارەی پاترییەکەی 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر دەبێت و چوارچێوەی ئەلەمنیۆم دەبێت. لەگەڵ بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ