10
مۆبایل و تابلێت 14, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

مۆبایلی چەماوەیی Motorola Razr بە پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و نرخی 1,500$ ـەوە ڕاگەیاندرا

ڕەنگە لە سەردەمی خۆیدا مۆبایلی Motorola Razr V3 ـت بیستبێت، کە لە جۆری چەماوەیی بوو (لە نێو کورد ئەو جۆرە بە چەقەنەیی بەناوبانگ بوو). ئەمڕۆ و لە سەردەمی مۆبایلە چەماوەییەکاندا، کۆمپانیای مۆتۆرۆلا ئەو مۆبایلەی بیرهێناینەوە و جۆرێکی زیرەکی لە مۆبایلی چەماوەیی Motorola Razr بە ڕوونمایەکی زیرەکی گەورە و نرخێکی بەرزەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی Motorola Razr لەسەر هەمان دیزاینی نەوەی پێشووتری درووست کراوە کە لە ساڵی 2004 ـدا ڕاگەیاندرابوو. مۆبایلی Motorola Razr لە پشتەوە خاوەن ڕوونمایەکی بچکۆلانەیە بە قەبارەی 2.7 ئینج بۆ نیشاندانی کاتژمێر و ڕێکەوت و هەندێک شتی دیکە، لە پێشەوەش خاوەن ڕوونمایەکی چەماوەییە بە قەبارەی 6.2 ئینج لە جۆری P-OLED. لە پشتەوە خاوەن تاکە کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە پشتەوە جێگیر کراوە، هەروەها لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 710 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکیش بە قەبارەی 128 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 2,510 ملی ئەمپێر و سیستەمی Android 9.0 ـی لەسەر جێگیرە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Motorola Razr 2019:

  • ڕوونما (یەکەم)قەبارە: 6.2 ئینج. جۆر: P-OLED. وردی نیشاندان: 876 بە 2142 پێکسڵ. 
  • ڕوونما (دووەم)قەبارە: 2.7 ئینج. جۆر: G-OLED. وردی نیشاندان: 600 بە 800 پێکسڵ. 
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM710 Snapdragon 710 (10 nm.
  • گرافیک: Adreno 616.
  • ڕام: 6 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری(لە کاتی کردنەوە): 6.9 میلیمەتر.
  • ئەستووری(لە کاتی داخستن): 14 میلیمەتر.
  • کێش: 205 گرام.
  • پاتری: 2,510 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 15 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: 1,500$.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلە چەماوەییەکە لە لایەن کۆمپانیای مۆتۆرۆلاوە نەزاندراوە، بەڵام دەزاندرێت کە نرخی 1,500$ دەبێت ئەگەر بەردەست بکرێت.

بۆچونی تۆ