رەقەکاڵا
4, کانوونی دووەم 2024
بەفەرمی چیپسێتی Snapdragon XR2+ Gen 2 نمایش کرا
کواڵکۆم ئەمڕۆ چیپسێتی Snapdragon XR2+ Gen 2 نمایش کرد، کە تایبەتە بە هێدسێتی VR و AR، سەرنجی تەواو دەخاتە سەر پێشکەش کردنی ئەزموونێکی زیاتری لە ڕاستی چوو و پڕ وردەکاری. گۆڕانکاری بەرچاو بەراورد بە جۆری ئاسایی کە لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو نمایش کرا بریتییە لەوەی کە پشتگیری لە ڕوونمای 4.3K دەکات بۆ هەر یەکێک لە چاوەکان بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز.
هەروەها لە ڕووی CPU بە ڕێژەی %20 و لە ڕووی GPU بە ڕێژەی %15 باشتر کراوە.
کواڵکۆم ڕایگەیاند کە زیاتر لە 5 کۆمپانیا لە ئێستادا بە هاوبەشی کارییان لەگەڵ دەکەن بۆ ئەوەی چیپسێتەکە لەسەر هێدسێتەکانیان بەکار بهێن، کە ئەوانیش، سامسۆنگ، گووگڵ، HTC، Immersed، Play for Dream و Geotrek.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.