مۆبایل و تابلێت
23, ئازار 2020
مۆبایلی ZTE Axon 11 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و پشتگیری لە 5G ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای ZTE ـی چینی نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی خۆی بە ناوی ZTE Axon 11 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و پشتگیری لە 5G ڕاگەیاند.
مۆبایلی ZTE Axon 11 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.47 ئینج لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و بە خێرایی 90 هێرتز. لەسەر ڕوونماکەی خاوەن نۆچی دڵۆپەییە کە کامێرایەکی 20 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە و هەستەوەری پەنجەمۆریش هەر لە ژێر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە لە چوارچێوەیەکی ڕەشدا بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 765G ـی لەسەر جێگیرکراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. هەروەها خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایتی و پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر. پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای Qualcomm Quick Charge 4 و بارگاویکردنەوەی بێوایەر دەکات.
ڕووکاری MiFavor 10 ـی بنچینەکراوی Android 10 ـی لەسەر جێگیر کراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ZTE Axon 11 5G:
- ڕوونما:
- قەبارە: 6.47 ئینج.
- جۆر: AMOLED.
- وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- خێرایی: 90 هێرتز.
- دیزاین:
- نۆچ: هەیە.
- چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm Snapdragon 765G (7 nm.
- گرافیک: Adreno 620.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.9 میلیمەتر.
- کێش: 168 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
- دووەم: 12 مێگاپێکسڵ لە جۆری Ultra Wide.
- سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری macro.
- چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 20 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – سپی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری MiFavor 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 380$.
نرخی مۆبایلی ZTE Axon 11 5G لە 380$ ـەوە دەست پێدەکات و وا بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لە چین بەردەست بکرێت. ئاشکرا نییە کە ئاخۆ مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا بەردەست دەکرێت یاخود نا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.