ئەپ و نەرمەکاڵا 15, كانونی دووه‌م 2020

لەمەودوا Spotify دەتوانێت لیستی میوزیکەکانی تایبەت ئاژەڵە ماڵییەکەت درووست بکات

کۆمپانیای Spotify هەمیشە چاوی لەوەیە کە تایبەتمەندی نوێ و جیاواز بۆ گوێگرانی خزمەتگوزارییەکەی بەردەست بکات و هەر چۆنێک بێت ڕێگری لە گەشەکردنی Apple Music بکات. ئەمڕۆ، کۆمپانیاکە تایبەتمەندییەکی جیاواز و نوێی بۆ ئەپی Spotify ـی تایبەت بە گوێگرتن لە میوزیکەکان زیادکرد.

کۆمپانیای Spotify تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بەردەستی بەکارهێنەرانی بە ناوی Pet Playlists ـەوە، کە تایبەتە بە درووستکردنی لیستی میوزیکەکانی تایبەت بە ئاژەڵە ماڵییەکانی وەک سەگ، پشیلە، مارەمێلکەی زەبەلاح و باڵندەکان. بۆ بەدەستهێنانی لیستی میوزیکەکان بۆ ئاژەڵە ماڵییەکەت، پێویستە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی تایبەتمەندییەکە بکەیت (کرتە لێرە بکە)، ماڵپەڕەکە چەند پرسیارێکی وەکو چەشنی ئاژەڵە ماڵییەکەت، پەیوەندی هاوڕێیەتیت لەگەڵی، تایبەتمەندێتییەکانی و زیاترت لێ دەکات. دەتوانیت ناوی ئاژەڵەکەت و وێنەیەکی بۆ لیستی میوزیکەکە زیاد بکەیت، لە پاشان لیستی میوزیکەکە لە پاڵ لیستی میوزیکەکانی دیکەت لە ئەپی Spotify ـی ئامێرەکانتدا بەدیار دەکەوێت.

ئەم لیستی میوزیکە، جیاوازترە لەوانی دیکە کە لە ئەپەکەدا بوونیان هەن، بە پێی ئەو تایبەتمەندێتییەکانی ئاژەڵە ماڵییەکەت کە دیاریت کردبوون، میوزیکی خاو یاخود خێرات بۆ دەخاتە نێو لیستەکەوە. ئەمە چێژێکی خۆش دەبەخشێت بە ئاژەڵەکە و ناهێڵێت بێزار ببێت.

بۆ ئاشکرا کردنی بە سوودی ئەم لیستی میوزیکە تایبەتە بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان، بەڕێز Jacob Kastrenakes، نووسەری پێگەی The Verge، وێنەی پشیلە ماڵییەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ یەکەمجار لیستی میوزیکە تایبەتەکەی Spotify ـی بۆ کار پێکردووە و بەلایەوە زۆر بە چێژە، لە کاتێکدا کە پێشتر پشیلەکەی هەرگیز گوێی لە میوزیکی تایبەت بە خۆی نەگرتبوو.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ