ئەیسووس
14, ئازار 2024
بەفەرمی مۆبایلی Zenfone 11 Ultra بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرا

بەفەرمی و لە دوای کۆمەڵێک لە دەنگۆ و هەواڵی دزە پێکراو مۆبایلی Zenfone 11 Ultra نمایش کرا، ئەیسووس بە نمایش کردنی مۆبایلەکە بە تەواوی ڕێرەوەی زنجیرەکەی گۆڕی لە بوونی مۆبایلێکی ئاست بەرز بە ڕوونمای بچووک لە هاتنە ناو ڕکابەری کردنی مۆبایلە ئاست بەرزە گەورەکان. بە دڵنیایەوە ئەمە بە بێ بوونی تێهەڵکێش کردنی ژیری دەستکرد نابێت، کە مۆبایلەکە چەندین تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت کە بە ژیری دەستکرد کار دەکەن و بەهێز کراون.
تایبەتمەندی و دیزاینی مۆبایلەکە بەهەمان شێوەی مۆبایلی ROG Phone 8 Pro، ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.78 ئینجە بە پانێڵی LTPO و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی دەگاتە 2,500 نیت. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە کە ڕوونییەکەی 32 مێگاپیسکڵە.
مۆبایلەکە لە بەشی پشتەوە سییانە کامێرا لە خۆ دەگرێت، کە ئەمەش یەکەمین جارە لە ساڵی 2021 مۆبایلێکی کۆمپانیاکە ئەم ڕێژە کامێرایە لە خۆ بگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری IMX890، کامێرای گۆشە فراوانەکەی ڕوونی 13 مێگاپیسکڵە و کامێرای تێلەفۆتۆش بە ڕوونی 32 مێگاپیسکڵ، کە توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی مۆبایلەکە بریتییە لە باشتر کردنی دۆخی Bokeh لە ڤیدیۆی پۆرترەیت، لەگەڵ Transcript کردنی دەنگ، وەرگێڕانی پەیوەندییەکان، کەم کردنەوەی ژاوە ژاو و دروستکردنی پاشبنەما بە ژیری دەستکرد.
پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 65 واتی وایەر و 15 واتی بێ تەل. نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابات و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 1,000 یۆرۆ و نرخی بۆ بیرگەی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 1,100 یۆرۆ.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.