Open AI
18, تشرینی دووەم 2023
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI لە کار دەرکرا

کۆمپانیای OpenAI ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سام ئاڵتمان، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیان لە کار دەرکرد.
بەیاننامەی کۆمپانیای OpenAI دەربارەی بڕیارەکە:
دوای پڕۆسەی پێداچوونەوە لە لایەن دەستەی کارگێڕی کۆمپانیا، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە سام ئاڵتمان بەردەوام ڕاشکاو نەبووە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی بە شێوەیەکی بەردەوام. کە ئەمەش ڕێگری دەکات لە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی.
هەروەها دوای چەند کاتژمێرێک لە دوای ڕاگەیەندراوەکە، یەکێکی دیکە لە هاودامەزرێنەرەکانی OpenAI، بە ناوی Greg Brockman کە وەکو سەرۆکی کۆمپانیاکە کاری دەکرد، دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.