ئەپ و نەرمەکاڵا 12, شوبات 2020

ئەپڵ ئەپی Swift Playgrounds ـی بۆ ماک بەردەستکرد

بە شێوەیەکی سەرسامکەرانە، ئەپڵ ئەپی بە توانای Swift Playgrounds ـی لە ڕێگەی سەکۆی Catalyst ـەوە بۆ ماک بەردەستکرد. لە ساڵی 2016 ـەوە ئەپەکە بۆ ئامێرەکانی ئایپاد بەردەستە.

ئەپی Swift Playgrounds فێربوونی تەکنیکە سەرەتاییەکانی زمانی پڕۆگرامداڕێژی Swift ـی ئەپڵ ئاسانتر دەکات. بۆ بەکارهێنانی ئەپی Swift Playgrounds، پێویست بە هەبوونی ئەزموونێکی زۆر لە کۆد نووسین ناکات، چونکە مەبەست لێی ڕاهێنان کردنە بە بێ بەکارهێنانی ئەپی Xcode و تایبەتە بەو کەسانەی کە لە سەرەتای فێربوونی زمانی Swift ـدان.

لە نێو ئەپی Swift Playgrounds ـدا، ژمارەیەک وانە و ئامادەکراوی تێدایە تاوەکو فێری تەکنیکە جیاوازەکانی زمانی Swift ببیت. هەروەها پشتگیری لە ئامادەکراوە لایەنە سێیەمییەکانیش دەکات.

هەرچەندە ئەپی Swift Playgrounds بە سەکۆی Catalyst تایبەت بە درووستکردنی ئەپ بۆ ماک لە ئایپادەوە درووست کراوە، ئەپڵ دەڵێت ئەپی Swift Playgrounds خاوەن ئەم تایبەتمەندییە نوێیانەیە:

  • پێشنیازکردنی کۆدەکان لە کاتی نووسیندا.
  • هەبوونی بەشی یارمەتی بۆ زانین دەربارەی فرمانەکان.
  • هەڵگرتن و دانانەوەی کۆدەکان بۆ نێو لوپێک یاخود فەنکشنێک.
  • هەڵگرتن و دانانەوەی ئەو سەردێڕانەی کە زۆرترین جار بەکاردێن.
  • پشتگیریکردن لە Touch Bar.

ئەپەکە لە کۆگای App Store ـی ماک بەردەستە بۆ داگرتن بە نرخی خۆڕایی و پشتگیری لە وەشانی macOS 10.15.3 و نوێتر دەکات. کرتە لە دوگمەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن.

  • Swift Playgrounds
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ