ئێکس بۆکس 28, ئازار 2024

وێنەی کۆنسۆڵی Xbox Series X بە بێ بوونی شوێنی دیسک و بە ڕەنگی سپی دزەی پێکرا

وادیارە مایکرۆسۆفت بەنیازە لە چەند مانگی داهاتوودا وەشانێکی نوێ لە کۆنسۆڵی Xbox Series X نمایش بکات. وەشانە نوێیەکەی جێگای دیسک (سی دی) نابێت هاوشێوەی کۆنسۆڵی Xbox Series S و ڕەنگی سپی دەبێت. لە ڕووی دەرەوە دیزاینی هاوشێوە دەبێت لەگەڵ کۆنسۆڵی Xbox Series X، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری لە بەشی ناوەوەی کراوە. وەک لە خۆ گرتنی سیستەمێکی ساردکەرەوەی باشتر. پێشبینی دەکرێت کۆنسۆڵەکە لە مانگی 6 یاخوود 7ی ئەمساڵ بەردەست ببێت بە نرخی 50 بۆ 100 دۆلار کەمتر لە کۆنسۆڵی Xbox Series Xی ئاسایی کە نرخەکەی 499 دۆلار بوو. ئەگەر مایکرۆسۆفت ئەم کۆنسۆڵە نمایش بکات، ئەوا پەشیمان بۆتەوە لە نمایش کردنی وەشانی تەواو نوێکراوەی کۆنسۆڵەکە کە لە ساڵی ڕابردوو لە بەڵگەنامەکانی نێوان FTC v. Microsoft دزەی پێکرا.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ