ئەپڵ 13, تشرینی دووه‌م 2019

ئەپڵ MacBook Proـی 16 ئینجی بە تەختەکلیلی جۆری مەقەستی و نرخی 2,399 دۆلارەوە ڕاگەیاند


دوای ماوەیەکی زۆر لە دەنگۆی بڵاوکردنەوەی، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەپڵ MacBook Pro ـی 16 ئینجی بە تەختەکلیلی جۆری مەقەستی Scissors ڕاگەیاند کە دەبێتە جێگرەوەی زنجیرەی 15 ئینجی. ئەم نەوە تازەیە جۆرێکی باشتری تەختەکلیل و سیستەمێکی 6 بڵندگۆی دەنگ و پڕۆسێسەری تا 8 ناوک و ڕام تا 64 گێگابایتی هەیە.

ئەم ماکبووک پڕۆ نوێیە لەسەر تەختەکلیلەکەی دووگمەی Esc لە جۆری Physicalـە و تاچ نییە و کڵاوەیەکی تایبەت دیزایبکراوی ئەپڵ بۆ کلیلەکان و هەستێکی جێگیر لەم تەختەکلیلە و تاچباڕ بوونی هەیە. کەواتە لێرەوە ماڵئاوایی لە تەختەکلیلە پڕ کێشەکەی ئەپڵ ناسراو بە Butterfly  دەکەین و بە هیوای ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ ئەم تەختەکلیلە نوێیە.

لەگەڵ ئەم نەوە نوێیە بژاردەی تا 8 تێڕابایت بیرگە بەردەستە و ئەپڵ دەڵێت سیستەمی گەرمیشی باشتر کراوە کە ڕێگە بە بەکارهێنانی CPU و GPU دەدات لەوپەڕی خێرایی بەکاربهێندرێن بۆ ماوەیەک درێژتر. ئەمە و بوونی بژاردەی 6 و 8 ناوکی بۆ پڕۆسێسەرەکەی و ڕامی تا 64 گێگابایت. جۆری سەرەتایی گرافیکەکەی لە چاو نەوەی پێشتری 2.1 جار خێراترە.

ماکبووک پڕۆی 16 ئینجی نرخی لە 2,399 دۆلارەوە دەست پێدەکات، و لە ئەمڕۆوە دەتوانن لەسەر کۆگای سەرهێڵی ئەپڵ داوای بکەن و لە کۆتایی ئەم هەفتە بەردەست دەبێت و ڕەوانە دەکرێت بۆ کڕیاران.

سەرچاوە 9to5Mac
تاگەکان Apple MacBookPro16
بۆچونی تۆ