ئای ئۆ ئێس 22, حوزه‌یران 2020

لیستی ئەو ئامێرانەی پشتگیری لە وەشانەکانی iOS 14 و iPadOS 14 دەکەن

ئەمشەو ئەپڵ هەردوو وەشانە نوێیەکانی iOS 14 و iPadOS 14 ـی بە چەندین گۆڕانکاری زۆر و ناوازەوە ڕاگەیاندن، کە گرنگترینیان بریتی بوون لە دیزاینکردنەوەی پەڕەی ماڵەوە و زیادکردنی ویدجێت بۆ پەڕەی ماڵەوە و زیاتر.

خۆشحاڵانە، وا دەرناکەوێت ئەپڵ پشتگیری لە هیچ ئامێرێکی کۆن هەڵ گرتبێت و ئامێرە پشتگیرەکان لە iOS 13 وەک خۆیان ماونەتەوە.

ئەمانە ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانەکانی iOS 14 و iPadOS 14 دەکەن:

  • iOS 14:
    • iPhone 11
    • iPhone 11 Pro
    • iPhone 11 Pro Max
    • iPhone XS
    • iPhone XS Max
    • iPhone XR
    • iPhone X
    • iPhone 8
    • iPhone 8 Plus
    • iPhone 7
    • iPhone 7 Plus
    • iPhone 6s
    • iPhone 6s Plus
    • نەوەی یەکەم و دووەمی iPhone SE
    • نەوەی حەوتەمی iPod touch
  • iPadOS 14:
    • iPad Air 2 و نوێتر
    • سەرجەم مۆدێلەکانی iPad Pro
    • نەوەی پێنجەمی iPad و نوێتر
    • iPad mini 4 و نوێتر

هەردوو وەشانە ناوبراوەکە لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە بۆ هەمووان و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێن.

بۆچونی تۆ