پزیشک و سەلامەتی 20, کانوونی یەکەم 2023

سامسۆنگ تایبەتمەندی چاودێری کردنی دەرمان بۆ ئەپی تەندرووستییەکەی زیاد دەکات

سامسۆنگ تایبەتمەندی نوێی چاودێری کردنی دەرمان بۆ ئەپی Samsung Health زیاد دەکات و بۆ یەکەمین جار تایبەتمەندییەکە لە ئەمریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەست دەبێت. ئەم تایبەتمەندییە بەکار دێت بۆ بیرخستنەوەی بەکارهێنەر لە وەرگرتنی دەرمانەکەی و ئەتوانێت وەک بیرخەرەوەیەکیش بەکار بهێندرێت بۆ دووبارە سەردانی کردنی پزیشک بۆ پڕکردنەوەی ڕەچەتەی دەرمان.

کاتێک دەرمانێک زیاد دەکەیت بۆ نێو ئەپەکە، دەتوانیت شێوە و ڕەنگ بۆ دەرمانەکە دیاری بکەیت، هەروەها ژەمی دەرمانەکە و کاتی وەرگرتنی دەرمانەکەش بنووسیت. ڕاستەوخۆ ئەپەکە زانیارییەکی گشتیت پێدەبەخشێت لەسەر دەرمانەکە و لەسەر کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی ئاگادارت دەکاتەوە.

هەر کات تایبەتمەندییەکەت بۆ بەردەست بوو، پێویستت بە مۆبایلێکە کە کار بە وەشانی ئەندرۆید 8.0 و دواتر بکات بۆ کار پێ کردنی تایبەتمەندییەکە، هەروەها دەبێت وەشانی ئەپی Samsung Health ـیش 6.26 و دواتر بێت.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ