ژیری دەستکرد AI
9, ئاب 2024
ژیانی بێ وەستان، ئەو خەونەی گووگڵ بەدی دەهێنێت

لە ئێستادا گووگڵ لەسەر پڕۆژەیەک بە ناوی Green Light کاردەکات کە کەڵک لە ژیری دەستکرد وەردەگرێت بۆ کەم کردنەوەی کاتی وەستان لە بەرامبەر ترافیک لایتەکان. مەبەستی گوگڵ لەو پرۆژەیە ئەوەیە کە گازە گوڵخانەییەکان کەم بکاتەوە کە بەهۆی وەستانی بەرامبەر ترافیک لایتەکان درووست دەبن. ئەو سیستەمە کەڵک لە چەندین پارامێتەر وەردەگرێت بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ترافیک وەکوو: ئاستی هاتوچۆ، شێوازەکانی لێشاوی جوڵە، ڕێژەی وەستانەکان بەرامبەر ترافیک لایتەکان و هتد. ئەو داتایانە دەدرێن بە ئەندازیارانی شار کە بە چەند گۆڕانکارییەکی بچوک بتوانن ڕێژە و کاتی ترافیک کەم بکەنەوە.
ئەنجامە سەرەتاییەکان دڵخۆشکەرن. ئەو پڕۆژەیە لەو شوێنانەی کە تاقیکراوەتەوە توانیویەتی %30 لە ڕێژەی وەستان بەرامبەر ترافیک لایەتەکان کەم بکاتەوە؛ کە ئەوەش بە مانای کەم بوونەوەی %10ی بڵاو بوونەوەی گازە گوڵخانەییەکانە کە بەو هۆیە دروست دەبن.