سامسۆنگ
11, ئاب 2024
بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکان Galaxy S24 FE مۆبایلێکی ئاست بەرزە لەوەی کە ئاست مام ناوەند بێت

زنجیرە مۆبایلی Galaxy FE بەردەوام بژاردەیەکی نرخ گونجاو بووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەزموونێکی نزیک لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی سامسۆنگ بکەن. بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکان بێت، نەوەی ئەمساڵی زنجیرەکە لە زۆر ڕووەوە باشتر دەبێت بەروارد بە نەوەی پێشووتری.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینج دەبێت بەراورد بە نەوەی پێشووتری کە 6.2 ئینج بوو، تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 1,900 نیت. پاترییەکەی قەبارەی 4,565 مللی ئەمپێر \ کاتژمێری دەبێت و چیپسێتی Exynos 2400e لەسەر جێگیر دەکرێت.

بێگومانیش تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد Galaxy AI لە خۆ دەگرێت وەک Circle to Search، Generative Edit و Live Translation. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی دوو کامێرای دیکە بە ڕوونی 12 و 8 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشەفراوان و تێلەفۆتۆ.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.