تێکنۆ 22, ئەیلوول 2023

تێکنۆ مۆبایلی چەماوەی Phantom V Flip 5G نمایش کرد

 

تێکنۆ بە فەرمی یەکەمین مۆبایلی کراوە و داخراو (هاوشێوەی گالەکسی فلیپ)ی بە ناوی Phantom V Flip 5G نمایش کرد. دوو ڕوونما لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان قەبارەی 6.9 ئینجە لە جۆری OLED و بە پانێڵی LTPO و بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیت، دووەم ڕوونمایان شێوەیەکی بازنەیی هەیە لە پشتەوەی مۆبایلەکە و قەبارەی 1.32 ئینجە لە جۆری AMOLED.

چیپسێتی Mediatek Dimensity 8050 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ، وە سێڵفییەکی 32 مێگاپێکسڵی.

پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات هەیە. پەنجەمۆری لە لاتەنیشتە و بڵندگۆی ستێریۆی هەیە.

بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و مۆر و نرخی 700 یۆرۆیە (745 دۆلاری ئەمریکی) بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە بازاڕەکانی ئەورووپا.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Tecno تێکنۆ
بۆچونی تۆ