ئەدۆبی پڕیمیێر 17, شوبات 2025

ئەدۆبی ڕکابەرەکەی Sora بۆ هەمووان بەردەست دەخات

ئەدۆبی ژیری دەستکردەکەی کە لە ڕێگەی پێدانی دەق و وێنەوە ڤیدیۆ دروست دەکات ئێستا بە شێوەی تاقیکاری بۆ هەمووان بەردەستە دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەست کرا. ئەدۆبی لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی ژیری دەستکردەکە لە ڕێگەی AI Firefly، دواتریش بۆ Premier Pro زیادی کرد.

ژیری دەستکردەکە توانای دروستکردنی ڤیدیۆی هەیە لە ڕێگەی پێدانی دەقەوە، هەروەها دەتوانێت وێنەکانیش بکات بە ڤیدیۆ. ژیری دەستکردەکە ڤیدیۆی ڕوونی 1080p بە 24 وێنە لە چرکەیەکدا دروست دەکات ماوەکەی پێنج چرکەیە. هەروەها ئەدۆبی ڕایگەیاند کە کار لەسەر زیادکردنی ڤیدیۆی ڕوونی نزمتر و 4K دەکەین، لەگەڵ خێرا کردنی دروستکردنی ڤیدیۆکان.
A GIF demonstrating Adobe’s Image-to-Video feature.هەورەها ئەدۆبی ڕووکاری وەشانی FireFly نوێ کردەوە کە هەندێک لە ژیرییە دەستکردەکانی لە خۆ دەگرێت. ژیری دەستکردەکە پێویستی بە بەشداری کردنی مانگانەیە بۆ بەکارهێنان، نرخی بەشداری کردنی لە 9.99 دۆلار دەست پێ دەکات کە دەتوانیت تاکو 20 ڤیدیۆی پێنج چرکەیی دروست بکەیت بە ڕوونی 1080p. هەروەها پلانێکی دیکەش بوونی هەیە کە نرخەکەی 29.99 دۆلارە دەتوانیت تاکو 70 ڤیدیۆی ڕوونی 1080p دروست بکەیت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ