ئەپ و نەرمەکاڵا
11, تەممووز 2025
ئەگەری هەیە OpenAI لە چەند هەفتەی داهاتوو وێبگەڕی تایبەت بەخۆی بڵاو بکاتەوە
کۆمپانیای OpenAI بەنیازی بڵاو کردنەوەی وێبگەڕی تایبەت بەخۆیەتی لە چەند هەفتەی داهاتوو بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی The Reuters. سەرچاوەکە باس لەوە دەکات OpenAI دەیەوێت وێبگەڕەکە وەکو یاریدەدەرێکی ژیری دەستکرد کار بکات، بۆ نموونە هۆتێل بە کرێ بگرێت و فۆڕم پڕبکاتەوە.
وێبگەڕەکە لەسەر بنچینەی Chromium گووگڵ دروست دەکرێت و هەروەها ChatGPT بە شێوەیەکی بنچینەیی لەگەڵ وێبگەڕەکە تێهەڵکێش دەکرێت و بە شێوەیەکی بەردەوام بەکارهێنەر دەتوانێت کارلێکی لەگەڵ بکات و سوودی لێ وەربگرێت لە کاتی گەڕان.
هەروەها ئەم هەفتەیە ژیری دەستکردی Perplexity وێبگەڕی تایبەت بە خۆیی بەردەست کرد بۆ بەشداربووانی پلانی ماکس کە نرخی بەشداریکردنی مانگانەی 200 دۆلارە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.