شاومی 10, كانونی یه‌كه‌م 2019

لاپتۆپی RedmiBook 13 بە نەوەی دەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و تێکڕای 89% ڕوونما نمایشکرا

لە کۆتایدا ئەم ڕۆژە هات کە ڕێدمی یەکەم مۆبایلی خۆی بە ڕایەڵی 5Gـی بە ناوی Redmi K30 نمایشکرد، بەڵام ئەمە تاکە بەرهەم نەبوو ئەمڕۆ ڕێدمی نمایشی بکات، بەڵکو لەگەڵ مۆبایلە نوێیەکەی ئەمڕۆ لاپتۆپی RedmiBook 13 بە نەوەی دەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و تێکڕای 89% ڕوونما نمایشکرد.

ئەم لاپتۆپە خاوەنی پانکەیەکە بە خێراییەک کە 25% خێراترە و لەگەڵیشیدا ژاوەژاوی کەمتر کراوەتەوە لەچاو نەوەکانی پێشتری ڕێدمی بووک. لە ناوەڕۆکیشدا ئەم لاپتۆپە بە نەوەی دەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتیڵ بەهێزکراوە.

تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپی RedmiBook 13:

  • ڕوونما: 13.3 ئینجی دژە بریقەدانەوە بە ڕوونی FullHD و بە 89% ڕووی پێشەوەی لاپتۆپەکەی داپۆشیوە.
  • پڕۆسێیسەر: نەوەی دەیەمی Core i5 یان Core i7
  • گرافیک کارت: Nvidia GeForce MX250
  • ڕام: 8 گێگابایت
  • لاشەکەی لە کانزا دروستکراوە.
  • تەختەکلیلەکەی لە جۆری chiclet-styleـە.
  • پاترییەکەی تاوەکو 11 کاتژمێر بەرگە دەگرێت و بە 35 خولە تاوەکو 50% پڕدەبێتەوە.

نرخ و بەردەستبوونی ئەم لاپتۆپە:

نرخی دەستپێکی ئەم لاپتۆپە 596 دۆلارە بۆ جۆری Intel Core i5 بە ڕامی 8GB و بیرگەی 512GB SSD. ئەگەر جۆری Core i7 بکڕیت نرخەکەی دەگاتە 738 دۆلار. شایەنی باسە، داواکاری پێشوەختە لە ئەمڕۆوە لە چین بۆ ئەم لاپتۆپە کراوەیە، و لە 12-12 فرۆشتنی دەست پێدەکات.

سەبارەت بە بەردەست بوونی لە دەرەوەی چین، لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی دووپاتکەرەوە نییە، بەڵام لەوانەیە لە پێشانگای CES 2020 نمایش بکرێت.

سەرچاوە NDTV Gadgets
تاگەکان Redmi RedmiBook13
بۆچونی تۆ