ژیری دەستکرد AI
19, تەممووز 2025
ژیری دەستکردی مۆبایلەکانی Nothing بە چەند تایبەتمەندییەک نوێکرایەوە
زنجیرە مۆبایلی Nothing Phone 3 ژیری دەستکردی لەگەڵ تێهەڵکێش کراوە بە ناوی Essential Space کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پرسیار کردن دەربارەی ناوەڕۆکی ڕوونمای مۆبایلەکە، یان وەبیرهێناوەت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانت و زەخیرە کردنی ئەو بابەتانەی کە ڕۆژانە بەرچاوت دەکەون.
ژیری دەستکردەکە ئێستا لەگەڵ ڕۆژژمێری Google Calendar کار دەکات، واتا ئەو ئەرکانەی کە دیاری دەکەیت لە داهاتوو ئەنجامیان بدەیت لە Google Calendar زیاد دەکرێن.
نەسینگ چاکسازی لە بەشی تۆمارکردنی دەنگیش کردووە، ئێستا دەتوانیت فایلە دەنگییەکان کە پوخت کردنەوەیان بۆ کراوە بە ژیری دەستکرد دەستکارییان بکەیت.
هەروەها هاوبەشی پێکردنی بابەتە پوخت کراوەکان بە شێوەی PDF، وێنە یان بە شێوەی دەق.
نوێکارییەکە ئێستا بۆ مۆبایلی Nothing Phone 3 بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ مۆبایلەکانی دیکە بەردەست دەبێت کە ژیری دەستکردەکە لە خۆ دەگرن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.