سامسۆنگ 13, کانوونی یەکەم 2023

وەشانی OneUI 6.1 بە ژیری دەستکرد بە هێزکراوە

وەشانی OneUI 6.1 لە چەدن ڕۆژێکی رابردوو زانیارییەکی زۆری لێ دزە پێکرا، کە چەند تایبەتمەندییەک بە ژیری دەسکرد کار دەکەن کە ساڵی داهاتوو بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەردەست دەبن. هەورەها پێدەچێت وەشانەکە لەگەڵ زنجیرە مۆبایلی S24 بەردەست ببێت.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکان هاوشێوەی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 8 دەبێت، کە دەتوانیت پاشبنەما بۆ شاشەی قوفڵی مۆبایلەکەت دروست بکەیت لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە.

دەستکاریکەری وێنە (Image Editor) زۆر باشتر دەبێت، دەتوانیت شوێنی تەنەکان لە وێنەکان بگۆڕیت و تەنانەت ڕووبەری وێنەکانیش زیاد بکات. هەروەها ئەپی Samsung Notes دەتوانێت نوسینەکان کورت و پوخت بکاتەوە بە شێوەی خاڵ.

هەروەها لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بۆ دەنگی کەسی بەرامبەر بکات و نوسینەوەی گفتۆگۆی پەیوەندییەکان و کەم کردنەوەی ژاوە ژاو. هەورەها وەشانەکە پاراستنی پاتری باشتر دەکات و جووڵەکان (Animations) باشتر دەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ